Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 01:03

پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە حاکم ئەلزاملی دەکات

کوردستان TV
100%

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی حاکم ئەلزاملی دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ.

 

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

 بەڕێز حاکم ئەلزاملی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هیوادارین رۆڵی شیاوی خۆتان ببینن لە پێناوی سەقامگیریی و ئاوەدانی و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و خزمەتگەیاندن بە سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقی.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

9ـی کانوونی دووەمی 2022

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.