ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كه‌م گه‌شتی عومڕه به ڕێگه‌ی وشكانی له ده‌روازه‌ی سنووری ترێبیل له عێراقه‌وه بۆ سعوودییه به‌ڕێ كه‌وت.
ده‌سته‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م ڕێكاره ئه‌منی و هونه‌رییه‌كان بۆ گرێنتی سه‌لامه‌تی عومڕهكاران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چه‌ند پاسێك له عومڕه‌كارانی پارێزگاكانی به‌غدا و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار به ڕێگه‌ی وشكانی له ده‌روازه‌ی سنووری ترێبیل به‌ره‌و شاری مه‌ككه و مه‌دینه به‌ڕێ كه‌وتن.
ده‌سته‌كه ئاشكراشی كرد: له‌م وه‌رزه‌دا تا ئێستا نزیكه‌ی 84 هه‌زار عومڕه‌كار به‌شێوه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی و له ڕێگه‌ی كۆمپانیا باوه‌ڕپێكراوه‌كان له‌لای ده‌سته‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق چوونه‌ته نێو خاكی سعوودییه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی عومڕه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.