بە بڕیاری وەزیری دارایی بەهۆی دواکەوتنی مووچە سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا.
لە نووسراوێکدا کە بۆ (کوردستان تیڤی) نێردراوە و واژۆی ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە "بەپێی ئەو بڕیارەی پێماندراوە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی سەرجەم دەسەڵاتی خەرجکردن لە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم-سلێمانی (عەبدولڕەحمان ساڵح ڕەشید) بەشێوەیەکی کاتی".
ئەوەش هاتووە "جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم-سلێمانی (گەزیزە محەیدین مەعروف) هەڵدەستێت بە ئیشوکارەکانی".
ئەوەش خراوەتەڕوو "پێکهێنانی لێژنەیەکی پسپۆڕ لە دیوانی وەزارەت و بانکە بازرگانییەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنین لە هۆکار و خەرج نەکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەکاتی خۆیدا و کەمی سیولەتی نەختینەیی پێویست لە بانک".
هەر لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە کە فەرمانەکە لە ڕێکەوتی (27ـی1ـی2022) جێبەجێ دەکرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.