بەبۆنەی 73 ساڵوەگەڕی ڕۆژی نیشتمانی هیندستان، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئاراستەی کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە کرد و هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان پتەوتر بێت.
د.هێمن هەورامی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداربوو لە ڕۆژی نیشتمانی هیندستان کە لە هەولێر ئاهەنگەکە بەرێوەچوو.
هەورامی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵی گشتی هیندستان و لە ڕێگەی کونسوڵەوە بۆ وەزارەتی دەرەوە و سەرۆک و گەلی هیندستان بە بۆنەی 73 ساڵوەگەڕی رۆژی نیشتمانی هیندستان.
لە پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای خواستووە کە پەیوەندییە سیاسیی و کولتووری و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان پەرەی زیاتریان پێ بدرێت.
کونسوڵی گشتی هیندستان سوپاسی گەرمی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو پەیامە و هیوای خواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاستی باڵاتر بەخۆوە ببینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.