ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند کە لە گەڕەکی عەسکەری سەربە قەزای مەحمودییە باشووری پارێزگای بەغدا، تەنێکی نامۆ بە ژمارەیەک منداڵدا، تەقیوەتەوە.
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیشدا لە ئاکامی تەقینەوەکە، دوو منداڵ کوژراون و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت، دوێنێ ھەینی تەقینەوەیەک لەناو یەکێک لە دارستانەکانی پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق روویدا و بەھۆیەوە سێ کەس کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.