پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: کاریگەرییەکانی شەپۆلی بەفر و بارانبارین کاریگەری بەردەوام دەبێت، سبەی یه‌كشه‌ممه 30 ى 1 ى 2022، لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە، لە زۆربەی ناوچەکاندا لە پێش نیوەرۆ کاریگەریەکەی نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راشیدهگهێنێت: ئەمڕۆ شه‌ممه، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.
كه‌شناسی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، سبه‌ی یەکشەممە ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شه‌ممه 29 ى 1ى 2022:
هه‌ولێر 8 پله ، دهۆك 7 پله ، سلێمانی 6 پله ، هه‌ڵه‌بجه 7 پله ، كه‌ركوك 10 پله.
یه‌كشه‌ممه 30 ى 1 ى 2022:
هه‌ولێر 10 پله ، دهۆك 8 پله ، سلێمانی 7 پله ، هه‌ڵه‌بجه 8 پله ، كه‌ركوك 12 پله.
كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فرو باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.