وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 30 ى 1 ى 2022 ، مووچه‌ی مانگی یه‌كی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه گوتیشی: له دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بین به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین وه‌زاره‌ت و شوێنی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند: كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه خێراتر ده‌كرێت .
جێگای ئاماژه پێدانه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 25 ى هه‌ر مانگێكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی دام و ده‌زگاكان ده‌كات و له ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرن.
لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.