Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 11:41

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی عێراق زۆر باش بەڕێوە دەچن

کوردستان TV
100%


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق  رایده‌گه‌ێنێت، له‌ئێستادا ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی عێراق دەکەین لەگەڵ لایەنەکان و تا ئێستاش ئەنجامەکەی باش و ئیجابییە .
دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی لەبارەی یاسایی و دەستوریبوونی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی عێراق دا، ئێستا ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی دانیشتنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لایەنەکان دەکەین و ئەنجامەکانیش باش و ئیجابین.
دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: ئەو دانوستانانەی لەگەڵ لایەنەکانیش دەکرێت زۆر باش بەرێوە دەچن و تا ئێستاش ھیچ بەربەستێک لە بەردەممان نییە و کۆبوونەوەکانیش زۆر باش بەڕێوە دەچن.
بڕیارە 8/2/2022 پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا سەرۆککۆماری عێراق ھەڵبژێرن و کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانیش، ھۆشیار زێبارییە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.