دوای ئەوەی لەسەر پێشنیازی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەی خۆیدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە ڕێژەی 15% لە قەرزی كرێی ئاو خۆش بێت، هاووڵاتییان ئەو بڕیارەی حكوومەت بە بڕیارێكی باش دەزانن و ئێستاش لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا هاوبەشانی ئاو سەردانی فەرمانگەكانی ئاو دەكەن و قەرزەكانیان دەدەنەوە.
سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی سەبارەت بە پێشوازی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی لە بڕیارەكە، ڕایگەیاند: تاوەكوو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتی سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاویان لە شاری سلێمانی کردووە و بە لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو سوودمەندبوون لە بڕیارەكەی حکوومەت. دەشڵێت: ڕۆژانە هاووڵاتییان بەشێوەیەكی بەرچاو سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو دەکەن و سوودمەند دەبن لە بڕیارەكەی حکوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
سلێمانی.. زیاتر لە 3 هەزار كەس بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو سەردانی بنكەكانیان كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.