Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 04:51

به‌ره‌ڤان حه‌مدی: لەمەودوا شەھیدانی شەڕی داعش لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان مووچە وەردەگرن

کوردستان TV
100%


 بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت، لە ئه‌مڕۆوه‌ مووچەی شەھیدانی شەڕی داعش لەڕێگەی بەرێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدانەوە لە خەزینەکانی حکوومەت وەردەگیرێت .

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرەڤان حەمدی، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: لە چوارچێوەی پەیڕەو و ڕێنماییەکانی یاسای چاکسازیدا ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرکە و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و وەزارەتی ناوخۆدا کراوە بە مەبەستی گواستنەوەی شەھیدان و ڕێکخستنیان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و، وەکوو قۆناغی یەکەم دۆسیەی شەھیدانی شەڕی داعش پاش پشکنین و وردبینی و ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران گواسترایەوە بۆ وەزارەتی کاروباری شەھیدان بۆ ئەوەی مانگی یەکی ئەمساڵ مووچەیان، کە سبەی دابەش دەکرێت، لە بەڕێوبەرایەتییەکانی شەھیدانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دابەش بکرێت و لەگەڵ کەسوکاری شەھیدان قسە کراوە و لە خەزێنەکانی حکوومەت دابەش دەکرێت.

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: بە ھەمان ڕێکاریش بەپێی ڕێنمایی ژمارە پێنج دۆسیەی شەھیدانی وەزارەتی ناوخۆش لە دوو ھەفتەی داھاتوودا ڕێکاری پێویستیان بۆ دەگیرێتە بەر، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داھاتوودا ئەوانیش بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی کاروباری شەھیدان و دۆسیەکانیان ڕێک بخرێت.
بەرەڤان حەمدی ده‌شڵێت: ئەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە ھەمووی تەواو بووە و تێبینی لەسەر ھەندێک ھەبووە، ئەوانیش پشکنینیان بۆ کراوە و دەگوازرێنەوە و لە قۆناغی یەکەمدا69 دۆسیە ماون و ھەزار و18 گواستراونەتەوە و ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ لە دوو ھەفتەی داھاتوودا کاری لەسەر دەکەین و سەرجەم شەھیدان دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی کاروباری شەھیدان و بە ھەمان شێوە شەھیدانی دەزگای ئاسایش ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
به‌ره‌ڤان حەمدی ڕوونیشی کردووه‌تەوە: ھەر وارسی شەھیدێک بۆی ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بکەن و لە کاتی بوونی ھەر سکاڵایەک لەسەر شێوازی دابەشکردنی مووچەکەیان ئەم وارسانە بەپێی یاسای ژمارە ٩ی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان لە داھاتوودا لە سنووری وەزاەرتمان سوودمەند دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.