موقتهدا سهدر رێبهری رهوتی سهدر نوێترین پهیامی خۆی لهسهر ڕهوشی ئێستای عێراق و پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی عێراقی فیدڕاڵ بڵاوكردهوه.
موقتهدا سهدر له ههژماری تایبهت بهخۆی لهتوێتهر، جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: تیرۆر و توندوتیژیی دژبە گەل و ھاوبەشەکانمان رابگرن، ھێشتا لەگەڵ پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانیی داین.
راشیگەیاندووە: ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانییدا بکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر پێشنیازی سەرۆک مەسعود بارزانی ھەریەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی بۆ راوێژکردن لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسیی و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکان لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر گەیشتنە نەجەف.
، سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند: کە لە پێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و رەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتەڕوو.
سهرۆك مەسعود بارزانی راشیگەیاند: لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەدا، پێشنیارم کردووە ھەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی سەردانی موقتەدا سەدر بکەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسیی و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکان راوێژ بکەن.
موقتەدا سەدر: لەگەڵ پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی داین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.