یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به‌فه‌رمی جولیان ئه‌لڤارێزی ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیڤه‌رپلێتی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی، ئیداره‌ی مان سیتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ ئه‌لڤارێز واژووكردووه، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌كه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به خواستن له ڕیزی تیپه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌لڤارێز له پێكهاته‌ی مان سیتی شوێنی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی بگرێته‌وه كه له هاوینی ڕابردوو ڕیزی تیپه‌كه‌ی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا، ئه‌لڤارێزی ته‌مه‌ن بیست‌ودوو ساڵ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌رژه‌نتین بۆ ڕیڤه‌رپلێت.
هه‌روه‌ها شه‌ش یاری نێوده‌وڵه‌تی به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ئه‌نجامداوه‌و پارساڵیش بیست وشه‌ش گۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان تۆماركردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.