ئاڕۆن ڕامسی وێڵزی یانه‌ی یوڤێنتوسی جێهێشت و به فه‌رمی و به شێوازی خواستن چووه ڕیزی یانه‌ی ڕێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی له‌گه‌ڵ بژارده‌ی مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له ڕیزی ڕێنجه‌رز به گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی.
ڕامسی له‌م وه‌رزه‌دا له پلانی ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری ڕاهێنه‌ری یوڤێ نه‌بوو كه ته‌نها له پێنج یاری یانه‌كه له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان به‌شداری كردووه، به‌م دواییه‌ش هه‌رسێ یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن و كریستاڵ پالاس و بێرنلی به‌جیا ئۆفه‌ریان پێشكه‌شی یاریزانه‌كه كرد، به‌ڵام هه‌رسێ ئۆفه‌ره‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و چووه ڕیزی یانه‌ی ڕێنجه‌رز.
ڕامسی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زارونۆزده له یانه‌ی ئارسناڵه‌وه له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتوس كرد‌و له‌و كاته‌وه له حه‌فتا یاری یانه‌كه له خولی ئیتاڵیا به‌شداری كردووه‌و شه‌ش گۆڵی تۆماركردووه‌و شه‌ش پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌شی به هاوكارانی داوه .
ئاڕۆن ڕامسی به شێوازی خواستن چووه ڕیزی یانه‌ی ڕێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.