بەیانیی ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٢/١، لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات-دا، د. ڕِێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوەچی، سکرتێری پەرلەمان، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی کارەساتی یەکی شوبات-دا کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان و وەزیرانی حکوومەت و نوێنەرانی پێكهاته ئاینییه‌كان و نوێنەران و کۆنسوڵی وڵاتان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئامادەیبوون، لەلایەن د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، تاجه‌گوڵینه‌ی یاد و وه‌فاى په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شەهیدانی کارەساتی یەکی شوبات دانرا.
تاجه‌گوڵینه‌ی یاد و وه‌فاى په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات دانرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.