فڕانك لامپارد ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی به‌فه‌رمی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی ئێڤێرتۆنی وه‌رگرت، ئه‌ویش له شوێنی ڕافائێل بینیتێزی ئیسپانی كه به‌م دواییه له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخرایه‌وه.
ئیداره‌ی یانه‌ی ئێڤێرتۆن له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه كه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ لامپارد بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو واژووكردووه‌و یه‌كه‌م یاری یانه‌كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی له پێنجی ئه‌م مانگه ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی برێنتفۆرد له قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئێڤێرتۆن بارودۆخی له خولی نایابی ئینگلته‌را سه‌خته‌و هه‌وڵ ده‌دات له ناوچه‌ی مه‌ترسیداری دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان خۆی ده‌رباز بكات، ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی نۆزده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دایه، لامپاردی ته‌مه‌ن چلوسێ ساڵ نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی دوورخرایه‌وه‌و له‌و كاته‌وه ئه‌ركی ڕاهێنانی هیچ یانه‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتووه .
فڕانك لامپارد به‌فه‌رمی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی ئێڤێرتۆنی وه‌رگرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.