بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە یەکی شوباتی 2022، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی تێڕاونین لە داواکارییەکەی ھەریەک لە عالیە نسەیف و عەتوان عەتوانی لەبارەی ناساندنی گەورەترین کوتلە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ رۆژی پێنجشەممە سێ ئەم مانگە دواخستووە.
پێشتر ھەریەک لە عالیە نسەیف و عەتوان عەتوانی داواکارییان لەبارەی ناساندنی گەورەترین کوتلە پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی کردبوو.
25ی مانگی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕاونین لە داواکارییەکەی عالیە نسەیف و عەتوان عەتوان لەبارەی ناساندنی گەورەترین کوتلە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەمڕۆ یەکی شوبات دواخستبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.