لەكاتێكدا مشتومڕ دەربارەی چالاكی ڤاكسینەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن بەردەوامە، سێ لێكۆڵینەوەی ئەمریكی سوودی وەرگرتنی سێیەم ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ بەرەنگاربوونەوە و پارێزگاری لەئۆمیكرۆن دەسەلمێنێت.
ئەنجامی سێ لێكۆڵینەوەی زانستی زانایانی ئەمریكا بەڵگەی زیاتریان خستەڕوو لەبارەی ئەوەی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا توانای بەرەنگاربوونەوەی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنی هەیە بەتایبەت ئەو كەسانەی سێیەم ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.
بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە دەركەوتووە چالاكی ڤاكسینەكان لەدوای وەرگرتنی سێیەم ژەمی ڤاكسینی فایزەر یان مۆدێرنا گەیشتۆتە ئەوپەڕی و ئەو كەسانەی سێ ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە بەرزترین ڕێژەی پارێزگارییان هەبووە لەمیانی شەپۆلەكانی بڵاوبوونەوەی گۆڕدراوی دێلتا و ئۆمیكرۆن.
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان سێیەم ژەمی ڤاكسین بەرێژەی لە67% چالاك بووە بەرامبەر گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن، بەڵام وەرگرتنی دوو ژەم ڤاكسین پارێزگاری گەورەی پێشكەش نەكردووە بەرامبەر ئەو گۆڕدراوە.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.