لە ئاکامی زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، 10 تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای نهینهوا کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی چوار ھێرشدا، چوار حەشارگەی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان کردووە.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، حەشارگەکان خاپوور کران و چوار تیرۆریستی داعشیش کوژراون.
ههروهها شانهكه لهلایهكی دیكهوه رایگهیاندووه كه فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق له بۆردومانێكدا شهش تیرۆریستی داعش- یان له پارێزگای نهینهوا كوشتووهو هاوكات چوار حهشارگهی تیرۆریستانیان خاپووركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.