Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 08:00

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رەتیکردەوە ھێرشی مووشەکی کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا

فەریق روکن ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، رەتی کردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێرشی مووشەکیی کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە.
کوردستان TV
100%

ئەحمەد سەلیم لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، ئەو هەواڵانەی کە لەبارەی ئاراستەکردنی پێنج مووشەک بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە.

ناوبراو داواشی لە میدیاکان کرد کە لە گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان، تەنھا پشت بەسەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.

پێشتر ژمارەیەک لە میدیا خۆجێییەکان بڵاویان کردبوویەوە کە ئەمڕۆ، پێنج مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.