له‌وڵاتی ئۆزپاكستان دایكێك منداڵه‌كه‌ی له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان فرێ ده‌داته به‌رده‌م ورچێكی زه‌به‌لاح ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی ،جێهیشتووه گه‌شتی كردووه بۆ وڵاتی روسیا،ئه‌ویش تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی بووه، بۆیه ئه‌م كاره‌ی كردووه.
كارگێری باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له ته‌شقه‌ندی پایته‌ختی ئۆزپاكستان راگه‌یاند: ئافره‌تێك منداڵه‌كه‌ی ،كه‌ته‌مه‌نی كه‌متر له 3 ساڵان بووه فرێداوه‌ته ، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ورچێك ،منداڵه‌كه به‌ختی هه‌بوو،له‌وه‌ی كه ورچه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له منداڵه‌كه نزیك نه‌بووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه 5 مه‌تر به‌رز ه بوو،منداڵه‌كه بیندار ببوو.
له ئێستادا دواكاری گشتی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئافره‌ته‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه ،كه به‌لایه‌نی كه‌م سزاییه‌كی (15) ساڵ زیندانیكردنه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم
دایكێك منداڵه‌كه‌ی فرێده‌داته به‌رده‌م ورچێكی زه‌به‌ڵاح
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.