یانه‌ی ڤالێنسیا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی ڤالێنسیا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی كادیزی میوانی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا، ڤالێنسیا به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش هێرشبه‌ری پۆرتوگالی گۆنزالۆ گوێدێس له خوله‌كی بیستوچوار تۆماری كرد، له گێمی دووه‌میش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ كادیز هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان لوكاس پێرێز گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانی له خوله‌كی په‌نجاوچوار به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام یاریزانانی ڤالێنسیا به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی حه‌فتاونۆدا، یاریزان هوگۆ دورۆ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، كادیزیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .
ڤالێنسیا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.