وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە یەك لەسەر سێی تووشبووانی كۆرۆنا تووشبووی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنن و زۆرینەی ئەوانەی تووشی پەتای كۆرۆنا دەبن ئەو كەسانەن كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.
روبا فەلاح ئەندامی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قوربانیان پێشبینیكراو بوو و ئامارەكان زیاتر بەرزدەبنەوە بەراورد بەئێستا لەكاتی بەردەوامبوونی پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بەرێكارە خۆپارێزی و تەندروستیەكان.
وتیشی: لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا ژمارەی ئەو كەسانەشی ڤاكسین وەردەگرن كەمە و رێژەی تووشبووانی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن گەیشتۆتە زیاتر لەسەدا سی لەكۆی تووشبووان و ئەو گۆڕدراوە خێرایە لەبڵاوبوونەوە بەتایبەت لەنێو ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.
ژێدهر - تهندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.