دوای ئه‌وه‌ی ماسۆن گرینوود یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ده‌ست درێژی كرده سه‌ر كچه هاوڕێ ته‌مه‌ن بیست ساڵه‌كه‌ی، یاریزانه‌كه به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیرا، ئێستاش گرینوود به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه تا لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی زێتر بۆ كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كرێت.
پۆلیسی به‌ریتانیا له‌به‌رامبه‌ر سكاڵای یاسایی و ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كچه هاوڕێكه‌ی ماسۆن گرینوود بلاویكرده‌وه، یاریزانه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد، دوای وه‌رگرتنی وته‌ی سه‌ره‌تایی، دواتر پۆلیس ئه‌م یاریزانه‌ی به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرد.
به‌پێی وته‌ی پۆلیس ره‌نگه گرینوود جارێكی دیكه له لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیر بكرێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به هه‌ڕه‌شه‌كردن له دۆسته‌كه‌ی به ده‌ست درێژی سێكسی و كوشتن.
یاریزانێكی مانچسته‌ریونایتد به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.