Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 09:17

بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی دهۆك ده‌رچوو

کوردستان TV
100%

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایده‌گه‌ێنێت: لێکۆڵینەوە لە کەیسی دۆسکی ئازاد دەستیپێکردووە و تۆمەتبار بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووە

ڕۆژی دووشەم، ڕێککەوتی 31/1/2022، پۆلیسی دهۆک لە بوونی تەرمێک ئاگادارکرایەوە کە هی کەسێک بوو بە ناوی دۆسکی ئازاد، کە پێشتر ڕەگەزی خۆی بۆ ڕەگەزی مێ گۆڕیبوو.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وتەی ئەندامانی خێزانی ناوبراو، دەریانخست کە دۆسکی ئازاد لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژراوە و تەرمەکەی بەر لە چەند ڕۆژێک لە دۆزینەوەی لە نزیک گوندێک لە شاری دهۆک فڕێدراوە. 

پۆلیسی دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاستەوخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردۆتەوە و تۆمەتبار بە گوێرەی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای
 سزادانی عێراقی (کوشتنی ئەنقەست) بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆکەوە بۆ دەرچووە. 

دەزگا ئەمنییەکان ناوی تۆمەتبارەکەیان لە تەواوی فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان بڵاوکردۆتەوە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بەردەوام، بەڵام تەرمی دۆسکی ئازاد دوای دەرچوونی تۆمەتبارەکە لە وڵات دۆزراوەتەوە.

تۆمەتبار هەشت ساڵە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و لە یەکێک لە وڵاتە ئەوڕوپیەکان نیشتەجێیە. لە نێوان 17 بۆ18ی مانگی 12ی 2021 گەڕاوەتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانکارییە.

سەرەڕای ئەوەی هەندێک دیاردە هەن کە پێچەوانەی یاسا و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانن، بەڵام ئەم دیاردانە دەبێت لە چوارچێوەی یاسا و دادگاکان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. هەرێمی کوردستان هەر شوێنێکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ پڕاکتیزەکردنی ئازادییە تاکەکەسییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.