Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 14:10

له‌بۆندس لیگادا هێرتابه‌رلین و بۆخوم یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


   له‌ ده‌ستپێكی گه‌ری بیست و یه‌كه‌مینی خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئه‌لمانیای ناسراو به‌ بۆندس لیگا هه‌ردوو یانه‌ی هێرتابه‌رلین و بۆخوم به‌ گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپی له‌ به‌رلین به‌ریوه‌ چوو ، له‌گێمی یه‌كه‌م ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو توانیان به‌ گۆلێكی یاریزان ئیسحاق بلفزول پێشبكه‌ون كاتێك له‌ خوله‌كی بیست و سێ یانه‌كه‌ی كرده‌ خاوه‌ن گۆلی یه‌كه‌م ،.
 له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چلوهه‌شت سباستیان بۆلتێر گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ میوانه‌كان تۆمار كردو یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه‌ خاڵی سه‌ره‌تا ، یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و هه‌ر یانه‌یه‌و به‌ خالێكی یاریه‌كه‌ رازی بوون.
هێرتابه‌رلین تووشی پێنجه‌م یه‌كسان بوون هات و به‌ بیست و سێ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دوازه‌می ریزبه‌ندی هه‌رچی یانه‌ی بۆخومه‌ چواره‌م یاریه‌ له‌م وه‌رزه‌ یه‌كسان ده‌بێ و به‌ بیست و پێنج خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان .
   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.