Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 06:13

سه‌در گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ ھەڵپەسارد

موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ ھەڵپەسارد.
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ ھەڵپەسارد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنى سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: بەفەرمانی موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ ھەڵپەساردووە.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌ده‌ر له‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ، فراکسیۆنى سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری عێراق ده‌كات کە بڕیارە رۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت.

وا بڕیارە له‌ دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆماری نوێ بۆ وڵاتەکە، ھەڵبژێدرێت.

بەپێی نەریتێک کە لە دوای ساڵی 2005ـەوە لە عێراق پەیڕەو دەکرێت، پۆستی سەرکۆمار بۆ کورد، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە و سەرۆکوەزیران بۆ شیعە بووە.

ميديای عيراق

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.