ئه‌لیكسانده‌ر سێفرینی سلۆڤینی و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له سه‌ردانێكدا بۆ ئه‌لبانیا، له‌گه‌ڵ ئیدی ڕاماو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌لبانیا كرا، ئه‌ویش دوای مشتومڕێكی زۆر له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌ت و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیه‌كه كه بڕیاروایه مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌رماندۆ دۆكا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌لبانیا به‌نیازه بۆ شه‌شه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك خۆی كاندید بكاته‌وه.
مانگی پێشوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ماڵی دۆكای هه‌ژاند به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه، هاوكات سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌لبانیا له ڕێگای نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه خۆی كاندید نه‌كاته‌وه، ئه‌مه وێڕای ناكۆكی نێوان دۆكاو ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا كه سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌یان به تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركردووه، لای خۆشیه‌وه سێفرین دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا ڕایگه‌یاند كه یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ده‌ستوه‌ردان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌لبانیا ناكات، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌كه به‌بێ گرفت و به شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌و به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌ڕێوه‌بچێت.
سێفرین گوتیشی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ڕێككه‌وتین كاروباری تۆپی پێ ته‌نها له ڕێگای به‌رپرسانی ئه‌و یاریه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت و پابه‌ندی خۆشمان به ئه‌نجامدانی یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی كۆنگره‌ی ئه‌وروپا له تیرانا دووپاتكرده‌وه .
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا هۆشداری به یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵبانیا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.