Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 06:12

بەغدا میوانداریی چوار گەڕی گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان بەرپرسانی سعوودیە و ئێرانی کردووە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری ئێران، جەختیان لە گرنگی دەستپێشخەرییە هەرێمییەکان بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا کردەوە.
کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و  ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری ئێران، جەختیان لە گرنگی دەستپێشخەرییە هەرێمییەکان بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا کردەوە.

بەگوێڕەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، مستەفا کازمی و ئیبراهیم رەئیسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مستەفا کازمی جەختی لە گرنگی دەستپێشخەرییە هەرێمییەکان بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان کردووەتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ میواندارییکردنی عێراق بۆ گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سعوودیە.

لای خۆیەوە، سەرکۆماری ئێران ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کردووە بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

ئیبراهیم رەئیسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیدانەی هەر کردەوەیەک دەکات لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق و کاریگەری لەسەر پێگە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکەی بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە کازمی و رەئیسی باسیان لە پتەوکردن و فراوانکردنی هاوکای و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان لە سەرجەم ئاستەکاندا کردووەتەوە.

جێی ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا بەغدا میوانداریی چوار گەڕی گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان بەرپرسانی سعوودیە و ئێرانی کردووە و کە تەوەرە سەرەکییەکانی بریتی بووە لە شەڕی یەمەن و بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.