له هه‌فته‌ی بیست وسێیه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی گرانادا ده‌كات.
پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو یانه‌ی شاهانه گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت، ئه‌ویش به دۆڕانی له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو به گۆڵێكی بێ بێ به‌رامبه‌رو ماڵئاواییكردنی له پاڵه‌وانێتیه‌كه، له یاری ئه‌م شه‌ودا، هه‌ریه‌ك له یاریزانان كه‌ریم بێنزیماو ڤینیسیۆز جونیۆرو ماریانۆ دیازو فێرلاند مێندی به‌هۆكاری جیا له ڕیزی میرێنگی داده‌بڕێن و به‌شداری له یاریه‌كه ناكه‌ن.
ڕیال مه‌درید خاوه‌نی په‌نجا خاڵه له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و گراناداش به بیستوچوار خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا، ڕیال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له گرانادای میوانداری برده‌وه .
له‌لالیگادا ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ل گرانادا یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.