له قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی فولهامی پله یه‌كی میوانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی شازده.
یاریزانانی فولهام له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و چوار خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، فابیۆ كارڤالهۆ گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد، به‌ڵام وه‌ڵامی یاریزانانی مان سیتی زۆر خێرا بوو و دوو خولهك دواتر، ئیلكای گوندۆگانی ئه‌ڵمانی گۆڵی به‌رامبه‌ری سیتیزێنزی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان یاریزان جۆن ستۆنز گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی سێزده به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی مانچسته‌رسیتی، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپه‌كه هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدنهكهدا.
ڕیاز موحریزی جه‌زائیری گۆڵی سێیه‌می مان سیتی له خوله‌كی په‌نجاوسێ به‌ده‌ستهێنا، دواتر هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وت تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش مانچسته‌رسیتی گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو فولهامیش له پاڵه‌وانێتیه‌كه چووه ده‌ره‌وه .
مانچسته‌رسیتی گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌ڕا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.