Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 20:46

شاندی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا: خواستی وڵاتەکەمانه‌ بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ هەرێم

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا (ئۆستریا) دەکات 

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گیرۆڵد ڤۆڵمەر سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و باشووری ئەوڕوپا لە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا  و ئۆسکار ڤوستنگەر باڵیۆزی نەمسا لە عێراق و ئوردن کرد . 
لە دیدارەکەدا گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نەمسا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا . 
سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی وڵاتی نەمسا لە گەڵ هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە لە خەڵکی کوردستان  کرد.
شاندی نەمسا خواستی وڵاتەکەیان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و  وەبەرهێناندا دەربڕی.
چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی کورد لە ئەوروپا و گرنگیی ڕێگرتن لە کۆچی نایاسایی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.