په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی به‌رنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی راگه‌یاند كه‌خۆی له‌دوو خاڵ ده‌بینێته‌وه.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 7 ى 2 ى 2022، بڕیاره كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، كه خۆی له‌دوو خاڵ ده‌بینێته‌وه‌یه‌كه‌م: سوێندخواردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان، دووه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار.
له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و فراکسیۆنەکانی، سەدر، هاوپەیمانی سیادە، چوارچێوەی هەماهەنگی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقیان كردووه.
هاوكات، له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق فراكسیۆنی پارتی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: بۆ بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی تەواوکردنی ڕاوێژ و بەردەوامی دیالۆگە بەردەوامەکان له‌نێوان فڕاكسیۆنه سیاسییەکان، بڕیارمان دا ئامادەیی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان نەبین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه (تحالف السیاده) به‌شدارینه‌كرنیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئةمرِؤي ثةرلةماني عيَراق ڕاگه‌یاندبوو، به‌مه‌ش به به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و سێ گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنه ئه‌گه‌ری دواخستنی دانیشتنی ئةمرِؤی په‌رله‌مانی عێراق زیاتر ده‌بێت.
لة راطةياندراويَكيشدا، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازی له هه‌ڵوێستی ئه‌و هێز و فڕاكسیۆنانه كرد كه بڕیاریانداوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئةمرِؤی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وانیش به‌شداریی دانیشتنه‌كه نابن.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوة كه پێش ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پێویسته لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشوازی له هه‌ڵوێستی ئه‌و هێز و فڕاكسیۆنانه ده‌كه‌ن كه بڕیاریانداوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئةمرِؤی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاوێژی زیاتر له‌نێوانیاندا بكرێت.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاریانداوه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئةمرِؤی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار نه‌كه‌ن.ش
فراكسیۆنه‌كان بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.