Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 15:42

چه‌مچه‌ماڵ .. شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


 ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگەیاند لە رووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7 ى 2 ى 2022، تەرمی کەسێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، کە گەنجێکی تەمەن (27) ساڵە و شۆفیری ماتۆڕسکێلە لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی سەنگاو گیانی لەدەستداوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا122 تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.