Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 15:42

تەندروستی سلێمانی: هەر كارمەندو فەرمانبەرێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت موچەی پێنادرێت

کوردستان TV
100%


بەپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، هەر كارمەندو فەرمانبەرێكیان ڤاكسینی  وەرنەگرتبێت  موچەی مانگی 2ی ئه‌مساڵی  پێنادرێت.
بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە رۆژی 2-2 دەرچووەو واژۆی سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له‌سه‌ره‌و ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندو بنكە تەندروستیەكان كراوە،و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوە، ئاگاداری سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەنەوە، بەبێ وەرگرتنی ڤاكسین و بردنی كارتی وەرگرتنەكەی  موچەی مانگی 2یان  پێ نادرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.