وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، لێخۆشبونی تەواوی سزای دواکەوتنی قەرزی راگەیاند كه‌ماوه‌یه‌ك دیاری كرا بۆ گێڕانەوەی قەرزەکان.
له‌نووسراوێكدا، كه‌واژۆی كوێستان محه‌ممه‌د وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و تێیدا هاتووه، ئەو کەسانەی سودمەندبون لە (سندوقی بیمەی کۆمەڵایەتی)و دانەوەی قەرزەکانیان دواکەوتووە هیچ پێبژاردنێک نایانگریتەوە ئەگەر قەرزەکان بگێڕنەوە.
راشگه‌یاندراوه، ماوەی دانەوەی قەرزەکانیش بۆ 90 ڕۆژ دریژکراوەتەوە و بڕیارەکەش تەواوی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سودمەندبوون لەو قەرزە.
بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.