Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 13:17

پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە دووپاتکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی ئەمریکا لە هەرێم سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد 

ئەمرۆ 7شوباتی 2022 لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق جبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی وەزارەت و فەریق جمال محمد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیان لە کۆڵۆنێڵ دۆگلاس بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان کرد. 
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە عه‌مید روکن محه‌مه‌د سه‌عید بەڕێوەبەری هەماهەنگی وپەیوەندیەکان ئامادەیبوو، دوایین گۆڕانکاریەکان و هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا. هاوکات جەختکرایەوە لەسەر فراوانکردن و بەرەو پێشبردنی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگیەکانی نێوان راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ستایشی هەوڵەکانی هێزی هاوپەیمانان لەنێویاندا ئەمریکا کرا لە بەرزکردنەوەی توانستی سەربازی و لۆجستی هێزەکانی پێشمەرگە و رۆڵی راوێژکارانی سەربازی ئەو وڵاتەشی لەپێشخستن و سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزنرخێندرا.
لەلای خۆیەوە، کۆڵۆنێڵ دۆگلاس، ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد لە بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵدان بۆ درووستبوونی هێزێکی نیشتیمانی تۆکمە و بەهێز لە ناوچەکەدا، بۆئەمەش پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.