له هه‌فته‌ی بیست و پێنجه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد دوو خاڵی له یاریگای خۆی له‌ده‌ستداو به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوسهامپتۆنی میوانی یه‌كسان بوو.
له یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی مان یونایتد له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی بیست و یه‌كدا، یاریزان جادۆن سانشۆ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به سوودی ئه‌هریمه‌نی سوور ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و سێ خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، هێرشبه‌ری سكۆتله‌ندی، چیی ئاده‌مز گۆڵی به‌رامبه‌ری ساوسهامپتۆنی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان یونایتد له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ساوسهامپتۆنیش به بیست‌ونۆ خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.