شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە دوو بۆمب بۆ بەئامانجکردنی کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربازیی لەسەر رێگای خێرای پارێزگای موسەننا چێندرابوون.
راشیگەیاندووە کە یەکێک لە بۆمبەکان لەلایەن شارەزایانی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەوە، پووچەڵکراوەتەوە و ئەوەی دیکەیشیان لەژێر کۆنترۆڵدا تەقێندراوەتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو، لەوەی ئەو کاروانەی کە هەوڵدراوە بکرێتە ئامانج سەربە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش یان سەربە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.