له‌دوو چالاكى جیادا هه‌ریه‌ك لهمهفرهزهكانى بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا‌و بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى سێ تۆمه‌تباریان دهستگیركردو ده‌ستیشیان بەسەر دوو چەکدا گرت له‌جۆرى ده‌مانچه‌و ئێم 16.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی لەشوقەکانی دەروازە سیتی شەڕو ئاڵۆزی دروستبو، دوو تۆمەتبار تەقەیان کردبوو، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا گه‌یشته شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانرا دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانى (د ، س ، م - ش ، خ ، م ) ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆرى ده‌مانچه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لهچالاكییهكى تردا‌و دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس زانیارى پێگه‌یشت له‌باره‌ى تۆمه‌تبارێكه‌وه كه چه‌كى بێمۆڵهتى پێیه، مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه شوێنى مه‌به‌ست و توانرا تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوى (پ ، ر، س) ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆرى ئێم 16 .
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن: لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر دوو چه‌كدا گیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.