له دیارده‌یه‌كی ترسناك و ناڕون دا سه‌دان باڵنده له ئاسمانی مه‌كسیك به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی دیار بێت كه‌وتنه‌خواراوه.
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا كه‌له هه‌رێمی چیواو له وڵاتی مه‌كسیك له رێگه‌ی كامێرای چاودێری تۆمار كراوه ، له‌ناوكاو پۆلێ له باڵنده له ئاسمان ده‌كه‌ونه سه‌رشه‌قام و ده‌مرن .
هاووڵاتییانی ناوچه‌كه سه‌یریان له‌و روداوه سوڕماوه ، به‌دیارده‌یه‌كی سه‌یرو ترسناكی ده‌زانن ، هه‌رگیز روداوی له‌م شێوه‌یان نه‌بینیوه.
له‌سه‌ر روداوه‌كه پسۆران به تایه‌به‌تی دكتۆرانی ڤێرته‌ری تائێستا هۆكاره‌كه‌یان ده‌ست نیشان نه‌كردوه، به‌ڵام دوو هۆكاریان خستۆته‌روو یه‌كه‌میان به‌هۆی لێدانی ته‌له‌لی كاره‌باوه بووبێت ، دووه‌م هۆكار بۆ گازی ژهراوی ده‌گه‌ڕینه‌وه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- المرصد
ڤیدیۆ.. له دیارده‌یه‌كی ناڕون و ترسناك دا سه‌دان باڵنده گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.