Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 01:03

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی : عێراق هه‌وڵی كڕینی فڕۆكه‌ی فه‌ڕه‌نسی و تانكی رووسی ده‌دات

عێراق هه‌وڵی كڕینی سیسته‌می به‌رگری پێشكه‌وتوو له‌ ژماره‌یه‌ك وڵات ده‌دات.
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ده‌یفنس وان-ی ئه‌مریكی، عێراق هه‌وڵی كڕینی سیسته‌می به‌رگری پێشكه‌وتوو له‌ ژماره‌یه‌ك وڵات ده‌دات، كه‌ بریتییه‌ له‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری رافال-ی فه‌ڕه‌نسی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و تۆپهاوێژی پێشكه‌وتوو،له‌گه‌ڵ تانكی تی 90ی رووسی.

پێگه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ كاروباری به‌رگری و پرچه‌ككردن ده‌ڵێت: له‌ ئێستادا گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی پێشكه‌وتوو گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كۆتایی.

هاوكات نۆرمان ریكلفس، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی "NAMEA" بۆ وه‌به‌رهێنانی جیوسیاسی گوتی: فه‌ڕه‌نسا بڕیاریداوه‌ 20 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌ عێراق بفروشێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.