د.ڤلادیمیر بولیبوك پسۆڕی ڕووسی لەبواری بەرگری لەش ڕایگەیاند: هەڵگری گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن دەتوانێت پەتاكە بۆ نزیكەی 100 كەس بگوازێتەوە لەرێگەی یەك پژمینەوە.
ووتی: تائێستا لەو جۆرە پەتا گواستراوەیە بوونی نەبووە و پێشتر نەخۆشی سورێژە بەیەكێك لەنەخۆشیە گواستراوەكان دادەنرا، بەڵام ئۆمیكرۆن ئەو ئاستەی تێَپەڕاندووە و دەركەوت لەبڵاوبوونەوەدا زۆر خێرایە.
وتیشی: ئەو گۆڕدراوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی زۆر چالاك لەڕێگەی هەوا و دەنكۆڵەی هەناسەدانەوە دەگوازرێتەوە وەك كۆكە لەیەكێكەوە بۆ یەكێكی دیكە و تەنانەت لەكاتی قسەكردن و هەناسەدانی ئاسایی و باوێشكدان دەنكۆڵەی ڤایرۆسەكە دەگوازرێتەوە و توانای تووشكردنی كەسی دیكەی هەیە.
ژێدهر - تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.