له 14/2 به ڕۆژی ڤالانتاین ئان رۆژی خۆشه‌ویستان ناسراوه، له سه‌رانسه‌ری جیهان عاشقان و ئه‌و كوڕ و كچانه‌ی یه‌كیان خۆشده‌وێت، یادی ئه‌م رۆژه ده‌كه‌نه‌وه و وه‌كو رۆژێكی تایبه‌ت رێزی لێده‌گرن .
له‌م رۆژه‌دا زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیان جه‌ژن ده‌گێڕن، گوڵی سوور، پۆستكارت یان نامه‌ی عاشقانه بۆ یه‌ك ده‌نێرن، یاخود به به‌سه‌ربردنی كاتێكی رۆمانسی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیان، گوزارشت له خۆشه‌ویستی و دڵگه‌رمییان بۆ كهپڵهكانیان یان هاوژینه‌كانیان ده‌كه‌ن .
ڤالانتاین له چییه‌وه هاتووه؟
چه‌ندین و بیرورای جیاوازی له‌سه‌ر مێژووی ڤالانتاین هه‌یه یه‌كێك له‌و بیرورایانه‌ی كه زۆر باسده‌كرێت ده‌ڵێت " له سه‌ده‌كانی سێهه‌می زایینی له رۆما، سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌بوو به‌ناوی كلادیۆسی دووه‌م كه پێی وابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه باشتر و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی كه ژن و منداڵیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه بڕیار ده‌دات كه سه‌ربازه‌كانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێت ژن بخوازن و ده‌بێت سه‌ڵت بمێننه‌وه، كلۆدیۆس زۆر زاڵم بووه و ته‌نها بریار لای خۆی بووه و كه‌س نه‌یتوانیوه پێچه‌وانه‌ی یاساكانی مامه‌ڵه بكات .
به‌ڵام ڤالا‌نتاینی قه‌دیس كه ره‌به‌نێكی گاور بووه، دژی بڕیاره‌كه‌ی ئیمپڕاتۆر وه‌ستاوه‌ته‌وه و ژێربه‌ژێر و به‌نهێنی گرێبه‌ستی ژنهێنانی بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامداوه .
دوای ئه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆر به‌وه‌ی زانیوه، ده‌ستگیری كردووه و زیندانی كردووه، پاشان بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و له رۆژی (14/2/270)ی زایینی له‌سێداره دراوه، دواتر پاپا رۆژی كوژرانی (ڤالانتاین)ی قه‌دیس، كه بانگه‌وازی بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتی ده‌كرد، به جه‌ژنی خۆشه‌ویستی له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌وكاته‌وه عیشقی ئیلاهی بووه عیشقی مرۆڤ، ڤالانتاین بووه ره‌مزی عیشقێكی مرۆڤدۆستانه، له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌مین دابه‌زی و، عیشق ره‌هه‌ندی ستوونی نه‌ما و ره‌هه‌ندی ئاسۆیی مرۆڤدۆستانه‌ی وه‌رگرت .
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها وڵاتانی رۆژئاوای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و په‌لی هاویشته نێو وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه، كچان و كوڕانی موسڵمانیش گیرۆده‌ی ئه‌و داوه بوون و بوونه چاولێكه‌ر و ئێستا هه‌موو ساڵێك به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مانا و ره‌هه‌نده ئایینی و مێژووییه‌كه‌ی، هاوكات له‌گه‌ڵ كریستیانه‌كانی جیهان جه‌ژنی ڤالانتاین ده‌گێڕن .
ساڵانه ئه‌م جه‌ژنه له هه‌ر وڵاته‌و به جۆرێك ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ریه‌كه‌یان به شێوازی نه‌ریتی خۆیان ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ساڵانه‌ش له ڤاتیكان هه‌زاران كوڕ و كچی عاشق ناوی خۆیان ده‌نووسن بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 14-2 له‌گه‌ڵ پاپا به‌سه‌ربه‌رن، پاپاش له گۆڕه‌پانی بهتریسی پیرۆز گوتاریان بۆ ده‌دات و باسی ژیانی داهاتوویان بۆ ده‌كات .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.