له شاری سلێمانی ،به‌ئاماده بوونی هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسان ،په‌رده له‌سه‌ر له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ھونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی كورد جیهاد دڵپاك لادرا.
په‌یكه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان له لایه‌ن ھونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز به‌ختیار ھه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه دروستكراوه له به‌رده‌م ھۆڵی رۆشنبیری سلێمانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
هونه‌رمه‌ند جیهاد زۆراب ئه‌حمه‌د، ساڵی 1948 له كه‌ركوك له‌دایكبووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی هه‌ر له و شاره‌دا ته‌واوكردوه‌و ده‌رچووی خانه‌ی مامۆستایان بووه ساڵی 1971 یه‌كه‌م كاری به‌ناوی (ژیانی كچه لاڵه‌كه) وه‌ك كاری شانۆ پێشكه‌شكردووه و درامای (به‌هاری دزراو)یش یه‌كه‌م كاری دراما بووه كه ساڵی 1972 به‌شداریی تێدا كردووه. پاشان له‌ساڵه‌كانی دواتردا به‌شداریی له‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دراماو فیلم‌دا كردووه له‌وانه فیلمی (مامه ڕیشه، كه‌ركوك 4، به‌شه‌كانی درامای گه‌رده‌لول، له‌په‌ڕه‌كانی كه‌ركوك)و چه‌ندین به‌رهه‌می تر، 25ی ئه‌یلولی 2013 له دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دواجار دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و بۆ هه‌تایه ماڵئاوای له هونه‌ری كوردی كرد .
ئا- كامران
له شاری سلێمانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌مه‌ند جیهاد دڵپاك لادرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.