ئەمڕۆ دووشەممە 2022.2.14، بەئامادەبوونى د.هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. ئارام محهمهد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و نى روو چى، کونسڵى گشتیى چین لە هەولێر و سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و ژمارەیەکى دیکە لە ڕاگر و مامۆستایان کۆلێژەکان، بەبۆنەى سەرى ساڵى چینى بەشى زمانى چینى لە کۆلێژى زمانى زانکۆى سەڵاحەدین فیستڤالێکى کەلتوورى کوردى-چینى ئەنجامدا.
لە ڤیستیڤاڵەکەدا جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک، خەڵات بەسەر قوتابییە یەکەمەکانى بەشى زمانى چینى کۆلێژى زمان دابەشکرا، پاشان چەند چالاکیەکى هونەرى و نمایشى جل و بەرگى چینى و نمایشى شمشێربازى پێشکەشکرا.
کۆلێژى زمانى زانکۆى سەڵاحەدین بەبۆنەى سەرى ساڵى چینى فیستڤاڵێکى ئەنجامدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.