لە میانی ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، دەست گیرا بەسەر پێنج تۆن دەرمانی بەقاچاغ هێنراو لە شاری بەغدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بە ھەماھەنگیی لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی تەندروستیی، ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆسەر ژمارەیەک کۆگا و دەرمانخانە لە ناوچەی سەعدون ناوەڕاستی بەغدا، ئەنجامداوە.
شانەی ناوبراو ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە، لە میانی ھەڵمەتەکەدا، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون، ھەروەھا دەستیش بەسەر پێنج تۆن دەرمانی بە قاچاغ ھێنراودا گیراوە.
ئاماژە بەوەیشکراوە کە، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەستگیرکراوەکاندا، گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.