Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 10:16

دڵشاد شەھاب: زەمینەسازی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

کوردستان TV
100%


 شاندێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی بۆچوونی لایەنە سیاسیەکان سەردانی لایەنەکان دەکات و ڕاوێژکارێکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، دەمانەوێ زەمینەسازی بکەین بۆ ھەڵبژاردن و پرسی ھەڵبژاردن بە سازان و دانوستان دیاری بکرێت.
دڵشاد شەھاب، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: شاندێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەکات و مەبەست لە سەردانەکە وەرگرتنی بۆچوونی لایەنەکانە لە بارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چونکە بابەتی ھەڵبژاردن پێویستی بە کۆدەنگی و سازان ھەیە و دەمانەوێ بۆچوونی لایەنەکان بزانین لە بارەی پرسی ھەڵبژاردن، تا بزانین وەک سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێم تا چ ئاستێک ھاوکاربێت بۆ زەمینەسازی لە بارەی ھەڵبژاردن.
لای خۆشیەوە کاردۆ محەمەد، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەسەر پرسی ھەڵبژاردن دانوستان کرا، ھەموومان ھاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە پێویستە بە سازان و دانوستان بڕیار لەسەر ڕۆژی ھەڵبژاردن بدرێت، چونکە سەرۆکایەتی ھەرێم لەڕووی یاساییەوە بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن، ئێمە وەک گۆڕان لەگەڵ ئەوەداین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆی بەڕێوەبچێت.
کاردۆ محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد:بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ دەرکردنی یاسایەکین بۆ ھەڵبژاردن لە خزمەت پڕۆسەی پەرلەمانی دابێت، گۆڕان لەگەڵ ئەوەدایە یاسای ھەڵبژاردن کەسانێک بێنێتە نێو پەرلەمانی کوردستان خاوەن بڕیاری سیاسی بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.