جهعفهر ئێمینكی ئهندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی سەرۆک كۆمارێکی کوردی بەهێز هەبێت دەبێت سەرۆک بارزانی پەسەندی بکات.
ئێمینکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "لە عێراقی فیدڕاڵدا پێویستە سەرۆك کۆمارێکی کوردی بەهێز هەبێت، ئەو سەرۆك کۆمارە بەهێزەش دەبێت سەرۆک بارزانی پەسەندی بکات".
هەروەها نووسیویەتی "ئەگەر نا، ئەو سەرۆك کۆمارە نە بەهێز دەبێت، نە هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی کوردستان دەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.