Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 09:23

پارتی به‌ فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌دی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرد

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، پارتی به‌ فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید ده‌كات.

مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:

دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.

مەحموود محەمەد

14ی شوباتی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.