Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 09:15

سبه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەتەر دەکات

کوردستان TV
100%

 

سبەی سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر (شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی) بە یاوەری شاندێکی حکوومی، سەردانی قەتەر دەکات.

سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا جگە لە کۆبوونەوە لە گەڵ میری قەتەر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەش کۆ دەبێتەوە.

ئامانج لەم سەردانە گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لەبواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.